یەکەم کاروانی حاجییان گەیشتنە عێراق

یەکەم کاروانی حاجییان گەیشتنە عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
یەکەم کاروانی حاجییان گەیشتنە عێراق
0

لایک

نێردەی حەجی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان لەرێگەی فرۆکەوە گەیشتنە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کە ژمارەکەیان 347 حاجی بووە.

لە راگەیەندراوێکدا نێردەی حەجی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی 7ـی 2022، یەکەم کاروانی حاجیان کە ژمارەکەیان 347 کەسە، بە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە گەیشتوونەتە عێراق و بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی حاجییان بگەنە فرۆکەخانەی نەجەف کە ژمارەکەیان 190 حاجییە.

ئاماژە بەوە دراوە کە سەرجەم گەشتەکان بەرێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت و باسیش کراوە کە ئەمڕۆ 41 کاروانی حاجییان مەکەی پیرۆزیان بەجێهێشتووە و بەڕێوە دەبن بۆ گەڕانەوە کە ژمارەکەیان هەزار و 925 حاجییە.