یەکەم هەڵوێستی ئێران لەبارەی کۆتاییهاتنی پێکدادانەکان لە عێراق چییە؟

یەکەم هەڵوێستی ئێران لەبارەی کۆتاییهاتنی پێکدادانەکان لە عێراق چییە؟

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاکە چارەسەر بۆ دەربازبوونی عێراق لە قەیرانەکان، پشتبەستنە بە دیالۆگ و پاراستنی مافی هاووڵاتییان.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
یەکەم هەڵوێستی ئێران لەبارەی کۆتاییهاتنی پێکدادانەکان لە عێراق چییە؟
0

لایک

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە کۆتاییهاتنی پێکدادانەکانی بەغداد لەنێوان لایەنە چەکدارەکان و لایەنگرانی موقتەدا سەدر داوە و تێیدا باسی لەوەکردووە کە تاکە چارەسەر بۆ دەربازبوونی عێراق لە قەیرانەکان، پشتبەستنە بە دیالۆگ و پاراستنی مافی هاووڵاتییان.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە پێویستە رێز لە دامودەزگاکانی حکومەت بگیرێت، هەموو لایەنەکان پابەندی دەستوور و رێکارە سیاسییەکان بن. لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەشکراوەتەوە کە هەموو لایەنەکان هەوڵ بدەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و بەرپرسیارییەتی سەر شانی خۆیان هەڵبگرن و بەشدارییەکی بنیاتنەرانەیان هەبێت.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “داوا لەسەرجەم رەوتە سیاسییەکان و کەسایەتی و خوازیارانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەعیراق دەکەین بۆ بەدواداچوونی هەموو داواکارییەکانیان لەرێگەی یاساو کەناڵە یاساییەکانەوە لەچوارچێوەی ڕێزگرتن لەماف و داخوازییەکانی یەکتر لەچوارچێوەی پرۆسەیەکی ئاشتی”.

دوا بە دوای پێکدادانە چەکدارییەکانی دوێنێ و پێێی بەغداد، لەسەر وتارێکی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، سەرجەم خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز کشانەوە و کۆتایی بە مانگرتنیان هێنا.