هاووڵاتیەکی سکۆتلەندی تەمەن 48 ساڵ دوای نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو توانرا دوو دەستی بۆ بچێندرێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی میترۆـی بەریتانی ئاماژەی بەوە داوە کە ستیڤن گلگێر ـی سکۆتلەندی تووشی رەقبوونی پێست دەبێت کە نەخۆشییەکی تایبەت بە بەرگریی لەشی مرۆڤە و دواجار 13 ساڵ بەو نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.
لە بەردەوامی نەخۆشییەکەدا پێستی دەستەکانیشی تووشی رەقبوون دەبێت و لەو کاتەدا دکتۆرەکان پێشبینی چاندنی دوو دەستی بۆ دەکەن.
دەرئەنجام نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدرێت و لە ئێستادا ستیڤن بە ئاسانی دەتوانێت دەستەکانی خۆی بەکار بهێنێت.
پرۆفیسۆر دکتۆر سایمن کای، یەکێک لە دکتۆرانی نەخۆشخانەی لیدز کە نەشتەرگەرییەکەی تێدا ئەنجامدرا، رایگەیاند، “نەشتەرگەرییەکە بە دەستەجەمعی و هاریکارییەکی زۆر گەورە ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر لە دکتۆرانی لیدز و گلاسکۆ بەشدارییان تێیدا کرد. چونکە چاندنی دەست جیاوازیی زۆری هەیە لەگەڵ چاندنی هەر ئەندامێکی دیکەی لەش”.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە