محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێک له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه پێشتر له‌به‌ره‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بوو، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و ده‌شڵێت، “به‌ته‌نها ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و به‌بێ رێكه‌وتن چاره‌سه‌ری دۆخی عێراق ناكات”.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامبدرێت، بڕیاربوو پێش چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیازی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان دواخران، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌بوو كه دۆخێكی له‌ناكاو بێته ئاراوه”.
وتیشی، “له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێک بۆچون و بیروڕام له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م ئاڵوگۆڕ نه‌كردووه، وازهێنانیشم له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته سه‌ر بۆچوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م په‌سه‌ندكرا، مافی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نوێیه سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرن، بوونی خۆم ناسه‌پێنم له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سیاسیه‌كانم له‌په‌رله‌مان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “گفتوگۆم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سیادهم نه‌كردوه پێشتر كه ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه، وازهێنانیشم نابێته هۆی گرفت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق”.
باسی له‌وه‌شكرد، “به‌بێ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق، حكومه‌ت ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجبكات، چونكه ئه‌گه‌ر بوودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت، حكومه‌ت ناتوانێت مووچه دابین بكات”.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی ئه‌وه‌شی وت، “یه‌كێک له‌هۆكاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه من له‌به‌ره‌ی حكومه‌تی زۆرینه بووم، به‌لام ئێستا دۆخه‌كه به‌جۆرێكی دیكه‌یه، له‌ئێستاشدا دەبێت پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکان ئاسایی بێت، دوای ئەوەی وڵات بە چەندین قەیران تێپه‌ڕی”.
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، حەلبووسی ئاشكرایكرد، “بۆ ئاشتەوایی دەبێت گفتوگۆ و كاری زیاتر بکەین، چونكه هەڵبژاردنی پێشوەختیش بەتەنها بەس نییە تا دۆخی عێراق ئارامی و سه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێت، هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ رێککەوتن لەسەر خاڵە بنەڕەتییەکان هیچ بەهایەکی نابێت، دەبێت پێش هه‌نگاونان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە رێککەوتن لەسەر ژمارەی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی یه‌كلابكرێته‌وه”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، “ئەنجومەنی نوێنەران هیچ دەسەڵاتێکی نییە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هیچ کەسێک دەربکات به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر په‌رله‌مان”.