وەزیری تەندروستی تورکیا یەکەم حاڵەتی تووشبوو بە سورێژەی مەیمون لە وڵاتەکەی راگەیاند.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، یەکەم حاڵەتی سورێژەی مەیمون کە کەسێکی تەمەنی 37 ساڵە لە تورکیا تۆمارکرا.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسەی تووشی سورێژەی مەیمون بووە لە خەڵک جیا کراوەتەوە و کەرەنتین کراوە.
وەزیری تەندروستی تورکیا راشیگەیاند “وەک دەزانین ئەو نەخۆشییە لە رووی کۆئەندامی هەناسە ناگوازرێتەوە، بەڵکو بەهۆی بەرکەوتنی جەستە دەگوازرێتەوە”.
سورێژەی مەیمون نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه و سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌فریقیاوه ده‌ركه‌وتووه، به‌گشتی نیشانه‌كانی تا و ئازاری ماسولكه و ئه‌ستووربوونی غوده لیمفاوییه‌كان و قڵیشانی پێسته له‌سه‌ر ده‌ست و ده‌موچاوه.
ڤایرۆسی “سورێژەی مەیمون” لە رێگەی نزیکبووەنەوە لەیەکتر لەکاتی بەریەککەوتنی (شوێنی برین، شلەی جەستە، دڵۆپەکانی هەناسەدان، ئەو جێگە خەوەی کەسی تووشبوو تێدا دەمێنێتەوە) دەگوازرێتەوە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە