یەکەم حالەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

یەکەم حالەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
یەکەم حالەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا
0

لایک

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوک رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و لەئێستاشدا ئەو تووشبووە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

دوای بە دوای پشكنینه‌كانی ئەو هاووڵاتیە ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوونه‌، له‌ئێستاشدا كه‌ره‌نتین كراوه‌ و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌ و به‌پێی پرۆتۆكۆله‌ زانستیه‌كان ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ به‌كارده‌هێندرێت.

ئەوەشهاتووە، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تووشبووه‌ كاری گۆشتفرۆشی ده‌كات و له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌.

ئەم نەخۆشییە کە بە تای “کۆنگۆ یاخود کرایمیا” ناسراوە نەخۆشیەکی مەترسیدارە و بە پێوەدان یاخود پەیوەندیکردن لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی وەک مەڕ و بزن و پەلەوەردا دەگوازرێتەوە.