یەکەم تووشبووی سووڕێژەی مەیموون لە ئیسرائیل پشتڕاستکرایەوە و بەرپرسانی وڵاتەکەش داوا لە هەر کەسێک دەکەن کە تای لێبێت، سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکات بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ ئەنجام بدرێت.
شەوی رابردوو 21ـی ئایاری 2022، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایگەیاند، پیاوێک لە تەلئەبیبی پایتەخت بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، تووشبووەکە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە. بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەو وڵاتە بکات کە لێوەی گەڕاوەتەوە.
تەندروستیی ئیسرائیل داوای لە هەر کەسێک کرد کە تای لێبێت یان سوورێژەی لەسەر جەستەی دەرکەوتبن، سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ ئەوەی پشکنین بۆ ڤایرۆسی سوورێژەی مەیموون بکات.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکەکان، ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان، لەرز، ماندووبوون و دەرکەوتنی سۆریکە لەسەر دەست و دەموچاو)، ڤایرۆسەکەش لە رێگەی بەرکەوتن لەگەڵ برینەکانی پێست یان دڵۆپەکانی کەسێکی پیسبوو، هەروەها لە رێگەی بەکارهێنانی کەلوپەلی هاوبەشەوە وەک جێگەی نووستن یان خاولی دەگوازرێتەوە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە
5
سلێمانی.. هۆکاری ژەهراویبوونی 100 خوێندکار ئاشکراکرا