ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای میسان، تۆمارکردنی یەکەم حالەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لە پارێزگاکە راگەیاند.
عەلی مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی میسان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “دوای ئەنجامدانی پشکنینی پێویست لە تاقیگەکانی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی، دڵنیابووینەوە لە تووشبوونی کەسی گومانلێکراو بە تای خوێنبەربوون، لە ئێستادا تووشبووەکە لە نەخۆشخانەی شەهید سەدر-ی فێرکاری لەژێر چاودێری پزیشکدایەوە و کەرەنتین کراوە”.
ئەوەش هاتووە، “بەناوی تەندروستی میسان، داوا لە هاووڵاتییانی پارێزگاکەمان دەکەین هۆشیار بن و دووربکەونەوە لە کەسانی گومانلێکراو و لەکاتی هەر پێشهاتێکی نەخوزراو سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن”.