یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکان لە کەرکووک دەستگیرکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکان لە کەرکووک دەستگیرکرا

یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکان لە کەرکووک دەستگیرکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکان لە کەرکووک دەستگیرکرا
0

لایک

تۆمەتباریکی مەترسیدار لە کەرکووک دەستگیر کرا کە تۆمەتبارە بە کوشتنی نزیکەی 100 هاوڵاتی و دەزگای ئاسایشی عێراقیش دەڵێت یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکانە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی کردەوە، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە دەستگیرکردنی ئەحمەد رۆمییەی لە شارەکە راگەیاند.

ئاماژەی بەوەکردوە ئەو کەسەیان لە بۆسەیەکدا دەستگیرکردوە کە ناوی  ئەحمەد حەسەن جەواد-ە کە ناسراوە بە (ئەحمەد رۆمییە) میدیاکانی عێراقیش دەڵێن ئەو کەسە تۆمەتبارە بە کوشتنی نزیکەی 100 کەس و فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی ماددەی چواری تیرۆر هەبوە.