یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریداوه گۆڕانكاری له پۆسته وه‌زارییه‌كانی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ناوێكی پێشنیازكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی چوارشه‌ممه (21ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، دوو شاندنی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له پۆسته وه‌زارییه‌كانیان.
هەر لە سۆنگی ئەم بابەتە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی وەکو وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد لە شوێنی خالید شوانی دەستنیشانکردووە کە ئێستا وەزیری دادی عێراقە.
هەروەها رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) وەکو وەزیری پێشمەرگە لە شوێنی شۆڕش ئیسماعیل دەستنیشان کراوە. هاوکات سەرکەوت حەسەن، ناسراو بە سەرکەوتی کوبە کە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ کاروباری ئەمنی، کراوە بە بریکاری وەزیری ناوخۆ.
جێی باسە، ئەم گۆڕانکارییانە لەنێو تیمی وەزاریی یەکێتی لە حکومەت، ئەنجامی رێککەوتنێکە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە رۆژی سێشەممەی رابردوو کراوە و لە بەرامبەردا، یەکێتی رازیبووە بەوەی فراکسیۆنەکەی دەنگ بە شوێنگرەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بدات، هەروەها دەنگ بە شوێنگرەوەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بدات کە هەردووکیان لە پشکی پارتین.