سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد کۆبووەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە، بافڵ جەڵاڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی چوارجیوەی هەماهەنگی کۆبوویەوە کە لە نوری مالیکی، هادی عامری، قەیس خەزعەلی و موسەننا سامەرائی لە هاوپەیمانی عەزم و رەیان کلدانی لە بزووتنەوەی بابلیون پێکهاتبوو.
هاوکات لە کۆبوونەوە گرنگەدا کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆپێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە توانای زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی هەبێت
شایەنی باسە لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا داواکرا هەوڵەکان خێرا بکرێن تاوەکو بەزووترین کات حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروستبکرێت کە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بکات و لەهەموو ئاستەکاندا خزمەتگوزاری پێشکەش بکات. جەختیش لەوە کرایەوە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق پارێزراوبێت.