یەکێتی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی: دەبوایە لەم بڕیارەدا مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرایە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • یەکێتی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی: دەبوایە لەم بڕیارەدا مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرایە

یەکێتی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی: دەبوایە لەم بڕیارەدا مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
یەکێتی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی: دەبوایە لەم بڕیارەدا مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرایە
0

لایک

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیکدا رایگەیاند، “پێویستە و دەکرێت لەم قۆناخەدا بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بکرێتەوە، نەک کێشەکان ئاڵۆزتر بکرێن. پێویست بوو دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە پشتبەستن بە بنەما دەستوورییەکان دانوستان لەسەر ئەم پرسە و پرسەکانی دیکە بکرانایە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق”.

دەقی روونکردنەوەکەی وتەبێژی یەکێتی لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق

ڕوونکردنەوەی وتەبێژی ي.ن.ک سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی عیراق لە بارەی یاسای نەوت وغازی هەرێمی کوردستان: وێڕای پاراستنی بنەماکانی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ، دەبوایە لەم بڕیارەدا مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرایە.

پێویستە و دەکرێت لەم قۆناغەدا بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بکرێتەوە، نەک کێشەکان ئاڵۆزتر بکرێن. پێویست بوو دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە پشتبەستن بە بنەما دەستوورییەکان دانوستان لەسەر ئەم پرسە و پرسەکانی تر بکرانایە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.

داوامان لە هەموو لایەنەکان ئەوەیە کە دەستوور بۆ هیچ مەرامێکی بەرتەسکی سیاسی پێشێل نەکرێت، بۆ پرسێکی وەک یاسای نەوت و غاز و گشت پرسە چارەنووسسازەکانی تر، دەقە دەستوورییەکان جێبەجێبکرێن، لەپێناو پاراستنی سیستەمی فیدڕاڵی وسەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، داوا لە گشت لایەنەکان دەکەین کە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی سیاسی گرفتەکان چارەسەر بکرێن.

ئەمین بابە شێخ

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

١٦ی ٢ی ٢٠٢٢