لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی سکاڵای یاسایی لەرێی داواکاری گشتی لەسەر شیلان حەمە نوری، چاڵاکوانی ژنان تۆمارکرد، کە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، “فرەژنی بەشێکە لە لەشفرۆشی”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 06ـی کانوونی یەکەمی 2022، لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “رۆژی 5ی 12ی 2022 لەسەر راسپاردەی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتی زانایان لەرێی داواکاری گشتی لەسەر ئەو ژنه تۆمارکرد، کە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، “فرەژنی بەشێکە لە لەشفرۆشی”.
لەبەشێکی سکاڵایەکە هاتووە، “ئێمە وەکو لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دژی ئەو وتەو بێڕێزیانەی کە خاتوو (شیلان حەمە نوری) لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی (کەناڵی ئاسمانی کوردسات نیوز بەناوی بەرنامەی رەهەند) کردوویەتی بەرامبەر بەوکەسانەی کە زیاتر لە هاوسەرگیریەکیان ئەنجامداوە و لە هەردوو رەگەزی نێر‌و مێ، کە بە جۆرێک لە لەشفرۆشی ناوزەندیکردوون، کە ئەمە ناوزڕاندنی هەموو ئەو تاک و خێزانانەیە کە ئەو پرۆسەیان ئەنجام داوە”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “ئەمە بێڕێزییە بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز کە دەقەکانی رێگەی بە ئەنجامدانی زیاتر لە پرۆسەیەکی هاوسەرگیری داوە بەپێی بنەما شەرعیەکان، بێرێزییە بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئیسلامی و کوردەواری، کە بەدرێژایی مێژووی چواردە سەدەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەم پرۆسەیان ئەنجام داوە”.
له سكاڵاكه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، “ئێمە لای خۆمانەوە سکاڵای یاساییمان هەیە لەسەر ئەم خاتوونە لەهەمبەر ئەو بێڕێزی و ناوزراندنەی ئەنجامیداوە، داواکارین رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر”.
شیلان حەمە نوری، چاڵاکوانی ژنان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاندووه، “ئێستا له مه‌نتیقه‌ی خلیج رێكخراوه‌كانی ئه‌وێ به‌ده‌ست دیارده‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌ڵێن، زه‌واجی موتعه بۆ نیو سه‌عات هه‌مانه له‌ناو باخێكدا له شوێنێكدا بۆ نیو سه‌عات كه ئه‌مه به‌ناوی ئایینه‌وه ده‌كرێت، له‌لای من ئه‌مه جۆرێكه له له‌شفرۆشی، بۆچوونی من بۆ فره‌ژنیش به‌هه‌مان شێوه‌یه له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم”.