یەکێتی ئەوڕووپا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئیدانەی هێرشی ئەم دوایەی رووسیا بۆسەر قوتابخانەیەک لە هەرێمی لۆهانسک دەکەین و بەمهۆیەوە سزایەکی توند بەسەر دەسەڵاتی رووسیا دەسەپێنین.
چارڵس میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوڕووپا دوای ئەنجامدانی کۆنفڕانسی ئۆنلاین لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی G7، روونکردنەوەیەکی لە تؤڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
“جگە لەو هێرشەی سوپای رووسیا بۆسەر قوتابخانەیەک لە لۆهانسک، سزای پێویست بەسەر رووسیا دەسەپێنین بەرامبەر ئەو تاوانانەی بە ئەنجامی گەیاندوون”.
میشێل وتیشی، “یارمەتی زیاتر پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکەین، پلانی ‘مارشاڵ’ بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکە بە پێویست دەزانین”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی