یەکێتیی ئەورووپا 110 هەزار دۆز ڤاکسینی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەکڕێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • یەکێتیی ئەورووپا 110 هەزار دۆز ڤاکسینی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەکڕێت

یەکێتیی ئەورووپا 110 هەزار دۆز ڤاکسینی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەکڕێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
یەکێتیی ئەورووپا 110 هەزار دۆز ڤاکسینی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەکڕێت
0

لایک

ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری تەندروستی رایگەیاند، به‌ر له‌ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە، له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوانی دا.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ستیڵا کیریاکیدەس، ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا بۆ کاروباری تەندروستی وێڕای ئاماژەدان بەوەی ئەمڕۆ واژوو لەسەر گرێبەستی کڕینی 110 هەزار دۆز ڤاکسینی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەکەن، ئاشكراشیكرد یەکەم قۆناغی رادەستکردنی ڤاکسینەکان بە وڵاتانی ئەندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە کۆتایی حوزەیراندا دەست پێدەکات.

هاوکات کیریاکیدەس ئاماژەی بەوەش دا کە تا ئێستا نزیکەی 900 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا تۆمارکراون و لەسەر ئاستی جیهانیش ژماره‌ی حاڵەتەکان نزیک بوونەتەوە لە هەزار و 400 حاڵه‌ت.

ئه‌و ئەندامه‌ی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری تەندروستی، تیشکی خستە سەر ئەوەش کە وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی ئەندامی یه‌كێتییه‌كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا هه‌روه‌ها تاوتوێی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەکەن.