یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو بەگوێرەی دوو هەفتە بەرلە ئێستا نزیکەی 1 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل کەمبووەوە.
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا(EIA) رایگەیاند، هەفتەی رابردوو یەدەگی نەوتی خاو بەگوێرەی هەفتەی پێشووتربە نزیکەیی 1 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل کەمیکردووە و بڕی یەدەگی نەوتی خاو لەو وكاتە گەیشتووەتە 429 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل.
بەپێی ئامارە چاوەڕوانکراوەکانی کەرتی وزە، رێژەی کەمبوونەوەی بڕی نەوت لە 1 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلەوە دەگاتە 1 ملیۆن و 770 هەزار بەرمیل.