بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی له مێژووی خۆیدا راگه‌یاند، كه بڕه‌كه‌ی 87 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه و جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌های دراوی عێراقی به‌ڕێژه‌ی 130% زیاتره له به‌های راسته‌قینه‌ی خۆی.
ئیحسان شه‌مه‌ران یاسری، راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، “یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی بڕی 87 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند، كه زۆرترین ژماره‌ی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی عێراقه، جگه له‌وه‌ش له‌ئێستادا دراوی عێراقی زۆر به‌هێزه چونكه یه‌ده‌گه‌كان له 130% سه‌رچاوه‌ی پاره‌كان له بانكه‌كان پێكده‌هێنن، جگه له ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ دابینكردنی پێداویستیی بازرگانان بۆ هاورده‌كردنی كاڵاكان”.
یاسری ئەوەشی ئاشکراکرد، “بڕی یه‌ده‌گی عێراق ژماره‌ی ره‌های بوژانه‌وه‌ی ئابوەری نییه، وه‌ک چۆن پێشتر گه‌یشته 40 ملیار و ئابووریش له بوژانه‌وه‌دا بوو، به‌ڵكو ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی رێنمایی دارایی و دیسپلینی داراییدایه كه ده‌وڵه‌ت به‌شداری تێدا ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دراوه‌كه‌ی”.
ناوبراو وتیشی، “هه‌موو خه‌رجییه كۆنتڕۆڵنهكراوهكانی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕی یه‌ده‌گ ده‌بێت و كه‌می ده‌كه‌نه‌وه، هیواخوازیشن له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڕی یه‌ده‌گی دراوی عێراقی 100 ملیار دۆلار تێپه‌ڕێنێت”.