یەحیا رەسول: لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا 6 چەکداری داعش دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یەحیا رەسول: لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا 6 چەکداری داعش دەستگیرکران

یەحیا رەسول: لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا 6 چەکداری داعش دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
یەحیا رەسول: لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا 6 چەکداری داعش دەستگیرکران
0

لایک

لەمیانی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ژمارەیەک پارێزگای ئەو وڵاتە، شەش تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرای کرد، ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە چیای بادوش رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا حەشارگەیەکی تیرۆریستان خاپورکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەمیانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆردا لە ژمارەیەک پارێزگا، شەش تیرۆریستیی داعش دەستگیرکراوان کە یەکێکیان لە پارێزگای بەغداد دەستگیرکراوە.