کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیل دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگەیاند

کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیل دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگەیاند

ئاب 23, 2025 14:44
کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیل دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگەیاند
0

لایک

کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیل لە قەزای شێخانی دهۆک دووبارە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگەیاند.

کۆمپانیای هانت ئۆیلی ئەمریکی، ئەمڕۆ شەممه، رێكەوتی ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٥، دەستپێکردنەوەی کارەکانی له هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، دوای زیاتر لە مانگێک له هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان که یەکێک له کێڵگەکانی له شاری دهۆک کرده ئامانج.

وتەبێژی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

ئەم لێدوانانە دوابەدوای ڕاگەیاندنی هاوشێوەی کۆمپانیاکانی تری نەوت دێت، لەوانە کۆمپانیای DNOـی نەرویج کە مانگی ڕابردوو دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق، ڕاگەیاند کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج.

ڕۆژی ١٧ـی تەمموز حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق بلاویکردەوە،  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کێڵگەی نەوتی مەگەرە لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج.  

En az 10 karakter gerekli