پارتی و یەكێتی لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم لە كۆبوونەوەدان

پارتی و یەكێتی لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم لە كۆبوونەوەدان

كانونی یه‌كه‌م 18, 2024 19:19
پارتی و یەكێتی لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم لە كۆبوونەوەدان
0

لایک

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشەممە، شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته‌ پیرمام و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆببێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، شانده‌كه‌ی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ پیرمام و له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌.

ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌، سه‌ره‌ڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ و له‌نیویشیاندا دۆخی سووریا، هاوكات باس له‌ هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ده‌كرێت.


دوێنێش سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی  ڕایگەیاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ شاندنی یەكێتیی و پارتی كە بۆ پێكهێنانی حكومەت دیاریكراون، لەپیرمام كۆدەبنەوە و ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆ كردنە لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

En az 10 karakter gerekli