یۆنامی: پێویستە دانوستانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەبێ مەرجی پێشوەختە دەستپێبکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یۆنامی: پێویستە دانوستانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەبێ مەرجی پێشوەختە دەستپێبکەن

یۆنامی: پێویستە دانوستانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەبێ مەرجی پێشوەختە دەستپێبکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
یۆنامی: پێویستە دانوستانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەبێ مەرجی پێشوەختە دەستپێبکەن
0

لایک

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 10-10-2022، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، ئێستا کاتی کردارە و عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە.

لە راگەیەنراوێک نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) پەیامێکی لەسەر تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “ساڵێک لەمەوبەر، عێراقییەکان بە ئومێدی هێڵکاری داهاتوویەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەڵبژاردنێکی بە زەحمەت بوو، بەهۆی فشارە گشتیەکانی خۆپێشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە هاتە ئاراوە کە تیایدا سەدان گەنجی عێراقی گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون”.

یونامی ئاشکرای دەکات، “ئەمڕۆ عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە. قەیرانی درێژخایەن ناسەقامگیری زیاتر دێنێتە کایەوە و رووداوەکانی ئەم دواییەش بەڵگەی ئەوەن. جگە لەوەش مەترسی لەسەر بژێوی خەڵک دروست دەکات. پەسەندکردنی بودجە بۆ ساڵی 2023 پێش کۆتایی ساڵ زۆر گرنگە”.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی لەوەشکردووە کە “پێویستە هەموو لایەنەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە بەشداری لە دیالۆگدا بکەن. لەڕێگەی سازانەوە دەبێت بەکۆمەڵ لەسەر دەرەنجامە سەرەکییەکان رێکبکەون بۆ دووپاتکردنەوەی وتەکانیان، کە خزمەتکردنی پێداویستییەکانی گەلی عێراقە و دامەزراندنی حکومەتێکی تەواو بەهێز و کاریگەرە، ئێستا کاتی کردارە”.