نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) تایبەت بە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغداد داوایەک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات.
یۆنامی لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین، کە خۆیان لە تۆقاندن، هەڕەشە و توندوتیژی به‌دووربگرن.
یۆنامی راشیگەیاندووە، چارەسەر هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی چارەسەرییه‌کان سەرکەوتووبن، پێویستە گفتوگۆی بنیاتنەر و لە کاتی خۆیدا هەبێت.
ئەمرۆ چوارشەممە كاتژمێر 03:30 خولەک، له رێگه‌ی 3 مووشه‌كه‌وه هێرش كرایه‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد، یه‌كه‌میان له نزیک باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دووه‌میان له‌به‌رده‌م شوێنی میوانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سێیەم مووشه‌كیش له نزیک ده‌روازه‌ی قودس كه‌وتنه خواره‌وه،به‌هۆیه‌وه 7 ئه‌فسه‌ر برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووە.