یونامی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یونامی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن

یونامی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن

نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق (یۆنامی) رایگه‌یاند، " داوا له‌ هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن و كاته‌ دیاریكراوه‌كانی ده‌ستوور ڕه‌چاوبكه‌ن".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
یونامی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن
0

لایک

نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق (یونامی) رایگه‌یاند، ” داوا له‌ هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن و كاته‌ دیاریكراوه‌كانی ده‌ستوور ڕه‌چاوبكه‌ن”.

یونامی ‌په‌یامێكی بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوکردووەتەوە و تیایدا داواکارییەک ئاراستەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراقی کردووە.

لە پەیامەکەدا هاتووە‌، “ئێمه‌ له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا دوپاتی گرنگیی كۆتاییهێنان به‌ چه‌قبه‌ستویی سیاسی ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌كاندا”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “باری  كه‌مده‌رامه‌تی ناوخۆیی به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا و گرژییه‌ جیهانییه‌ جیۆپۆله‌تیكییه‌كانه‌وه‌ زیاتر ئاڵۆز بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ وڵات پێویسته‌ ویستێكی سیاسیی پێكه‌وه‌یی دڵسۆزانه‌ی هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی جیاوازییه‌ سیاسیه‌كان له‌پێناو پێشڤه‌چون و دابینكردنی داواكارییه‌كانی هاوڵاتیاندا”.

راشیگەیاندووە، “له‌ كاتێكدا كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ر به‌ هاوبه‌شكاری هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌، داوا له‌ هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن و كاته‌ دیاریكراوه‌كانی ده‌ستوور ڕه‌چاوبكه‌ن و به‌بێ دواكه‌وتن ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێك بده‌ن كه‌ بتوانێت به‌ خێرایی و به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌م ئه‌و لیسته‌ دوورودرێژه‌ی كاری له‌پێشینه‌ی ناوخۆیی عێراق بچێت كه‌ هێشتا كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه‌”.