پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە یه‌كێكی دیكه له‌بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی دهۆک گیانی له‌ده‌ستدا و كۆی گیانلده‌ستدان بۆ شه‌ش كه‌س بهرزبوویەوه، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی پارێزگاكه‌ش زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز وته‌بێژی به‌رگری شارستانی دهۆک رایگه‌یاند، یه‌كێک له‌برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی دهۆک باری ته‌ندروستی ناجێگیر بوو كه كارمه‌ندی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای سیستمی غازی باڵه‌خانه‌كه بوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
وتیشی، “ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ شه‌ش كه‌س به‌رزبۆته‌وه، تا ئێستاش له‌كۆی 37 برینداری رووداوه‌كه، نۆ كه‌سیان له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره”.
كاتژمێر 11:45 خوله‌كی شه‌وی رابردوو تانكیەکی غاز لهسهمونخانهیهكی گه‌ڕه‌كی گرێ باسێی دهۆك ته‌قیه‌وه، كه له‌سه‌روی سه‌مونخانه‌كه به‌شه ناوخۆییه‌ك هه‌بو.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م 2022)، دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوون، هەروەها شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک 6 چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 37 کەسی دیکەش برینداربوون.