یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستان، پێشنیازه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان و ئافره‌ت ره‌تده‌كاته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، “داواكارین له په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ی ناواقعی و نه‌گونجاو به كلتور و واقعی میلله‌ته‌كه‌مان نه‌خاته به‌رنامه‌ی كار‌و هه‌وڵی به یاساكردنی نه‌دات، چونکە ئەو پرۆژانە ئه‌گه‌ری لێكه‌وته‌ی خراپيشی بۆ سه‌ر شیرازه‌ی خێزان هه‌یه”.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به پێشنیازه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان و ئافره‌ت بڵاویكرده‌وه، “دوای گه‌نگه‌شه‌كردنی پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان و ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، لێكه‌وته‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی خراپی لێكهوتهوه، ئێمه له یه‌كێتی زانایان له‌روانگه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركی پیشه‌یی خۆمان چاومان به پرۆژه یاساكه كه‌وتوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچون بۆمان ده‌ركه‌وتوه، كه ئه‌م پرۆژه یاسایه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناگونجێت و پێچه‌وانه‌ی نه‌ریت و واقعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ئه‌گه‌ری لێكه‌وته‌ی خراپی بۆ سه‌ر شیرازه‌ی خێزان هه‌یه”.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان باسی له‌وه‌شكردووه، “داواكارین له په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ی ناواقعی و نه‌گونجاو به كلتور و واقعی میلله‌ته‌كه‌مان نه‌خاته به‌رنامه‌ی كار‌و هه‌وڵی به یاساكردنی نه‌دات، چونكه ده‌ركردنی یاسا بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ك زیاتر كردنی ئاریشه”.
21ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێم كرد، ئه‌و پێشنیازه یاسایه‌ش زۆرترین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌گوێره‌ی یه‌كێک له‌بڕگه‌كانی پێشنیازه یاساكه‌ش، زۆرلێكردنی پیاو بۆ سه‌رجێییكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌توندوتیژی داده‌نرێت.