دادگای ئیستانبوڵ بڕیاریدا

دادگای ئیستانبوڵ بڕیاریدا

ئازار 23, 2025 11:47
دادگای ئیستانبوڵ بڕیاریدا
0

لایک

له‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ، دادگای ئیستانبوڵ له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی بڕیاریدا كه‌ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ بخاته‌ زیندانه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی توركیا، ئەکره‌م ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ به‌ بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی توركیا دەستگیرکراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی لێکۆڵینەوەکانی “گەندەڵی” دژی ناوبراو ڕەوانەی ئەویش کرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئیمام ئۆغڵو تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی تاوانکاری، ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تاوانکاری، وەرگرتنی بەرتیل، دەستخستنی نایاسایی زانیارییە کەسییەکان و ساختەکاریی و هاوكاریكردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌. 

En az 10 karakter gerekli