ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی چێڵسی رایگەیاند، رێککەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی هەرە دیاری یانەکە تا ساڵی 2027 واژۆکرا.
یانەی چێڵسی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، “یانەکە گرێبەستی لەگەڵ ریس جەیمس بۆماوەی 5 ساڵ نوێکردووەتەوە”.
لە بەرامبەردا تۆد بوێڵی، سەرۆکی یانەی چێڵسی لەمبارەیەوە وتی، “ئێمە دڵخۆشین بەوەی ریس گرێبەستی لەگەڵ یانەکە بۆماوەیەکی درێژ نوێکردووەتەوە. ئەو یاریزانێکی بەتوانایە و هەموومان چاوەڕوانین تواناکانی لە گەیشتن بە ستامفۆرد بریج ببینین”.
ریس جەیمس ئامامەی بەوەکرد، “من لەوپەڕی دڵخۆشیدام، بە واژۆکردنی گرێبەستەکەم، من سوپاسی هاندەران، سەرۆکی نوێ و خاوەن پشکەکانی یانەکە دەکەم. نامەوێت چاوەڕوانی داهاتوو بکەم، چونکە دەزانم کە لە داهاتوودا دەبینە خاوەنی نازناوی زۆر گەورە”.