شەوی رابردوو، یانەی زاخۆ توانی لە یارییەکی خولی نایابەکان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی هەولێر(ئەربیل) بباتەوە.
لەمیانی یارییەکەدا کە لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو، زاخۆ سێ گۆڵی لەلایەن فرانک سێدریک و برۆنۆ ئۆلیڤیرا و ڤیتۆر سیلڤا تۆمارکرد لەکاتێکدا یانەی هەولێر لە رێگەی سەفین مەنسور تۆمارکرد.
جێی باسە، بەم یارییە زاخۆ توانی بە 40 خاڵ بگاتە ریزبەندی هەشتەم، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەولێر بە 36 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم مایەوە.