لە راگەیەندراوێکدا یانەی لیڤەرپوول-ی ئینگلیزی ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزان سادیۆ مانێ دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەرکەوتووە کە ئەو یاریزە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و تووشی بووە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش دراوە کە یاریزانی ناوبراو لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامەکەی کەرەنتین کراوە و لەماڵەوە دەمێنێتەوە،
بەپێی راگەیەندراوەکەی یانەی لیڤەرپوول، نیشانەکانی مانێ سووکن و یاریزانی ناوبراو بە توندی نەیگرتووە و بارودۆخی مانێ جێگیرە.
کۆتا یاری مانێ یاریییەکەی ئارسیناڵ بوو کە توانیبووی گۆڵێک تۆمار بکات و یارییەکەش لە بەرژەوەندی خۆیان بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک تەواو بکەن.