یاریزانانی عێراق دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی سعودیە بە دەیان ملیۆن خەڵات دەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • یاریزانانی عێراق دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی سعودیە بە دەیان ملیۆن خەڵات دەکرێن

یاریزانانی عێراق دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی سعودیە بە دەیان ملیۆن خەڵات دەکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
یاریزانانی عێراق دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی سعودیە بە دەیان ملیۆن خەڵات دەکرێن
0

لایک

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10-01-2023، وته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ک رێز له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ سعودیه‌ ده‌گیرێت كه‌ شه‌وی رابردوو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته‌یان برده‌وه‌.

ئه‌حمه‌د موسه‌وی، وته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “هه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ هه‌زاران دۆلار ( به‌ نزیكه‌ی 10 ملیۆن دیناری عێراقی) رێزیان لێگیرا وه‌ک پێزانینێک بۆ هه‌وڵه‌كانیان له‌میانی یارییه‌كه‌ی عێراق و سعودیه‌، كه‌ به‌ دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنه‌وه‌یان تۆماركرد”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “یه‌كێتی تۆپی پێ بڕیاریدا به‌ سێ هه‌زار دۆلار رێز هه‌ر یاریزانێک بگرێت، هاوكات وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشیش به‌ چوار هه‌زار دۆلار رێز له‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ده‌گرێت”.

باسی له‌وه‌شكرد، “وه‌زاره‌ت و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن پاڵپشتی یاریزانه‌كان بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان هه‌وڵی ناوازه‌یاندا و سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد به‌سه‌ر سعودیه‌ له‌ كاتێكدا به‌ یه‌كێک له‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزه‌كانی عه‌ره‌بی و ئاسیا”.

شایەنی باسە، شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ی برده‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووش له‌ كۆمه‌ڵه‌ی Aـی پاڵه‌وانێتی 25ـی كه‌نداو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ یه‌مه‌ن یارییه‌ک ئه‌نجامده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.