راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و دەڵێت، ئەوە خەیاڵە”.
هەیسەم ئەلجوبوری، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “گەڕانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ دۆخی پێشووی خەیاڵێکە، چونکە لەو حاڵەتەدا زیانی زیاتر دەبێت لەوەی کە بەو نرخەی ئێستای بمێنێتەوە.
وتیشی، “دەبێت بیر لەوە بکەینەوە چۆن دەتوانرێت هێزی دیناری عێراقی بگەڕێتەوە بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بە بڕیاری حکومەت نا، بەڵکو لە ڕێگەی خواست و خستنەڕووەوە”.