درەنگانی شەوی رابردوو، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە گەرمیان، بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، گەنجێک بەناوی محەمەد سەدام تەمەن 17 ساڵ لە گوندی قەبلاغ سەربە ناحیەی کولەجۆ، بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
شایەنی باسە، دوای رووداوەکە تەرمی گەنجەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار.