نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێكی تەمەن 38 ساڵ لە چەمچەماڵ هەوڵی خۆکوشتن دەدات و لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە بە برینداری دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵێکی خۆکوشتن ئاگادار کراونەتەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانیش بۆ شوێنی رووداوەکە، گەنجەکەیان بە برینداری گەیاندووەتە نەخۆشخانە.
ئەو گەنجە ناوی دیار عهلی بووە تەمەنی 38 ساڵە و پیشهی مامۆستا بووه، لەناو ئۆتۆمبێلەكەی لەبەردەم دادگە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و دوای گەیاندنیشی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانیلدەستداوە.
