به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌گوندێكی سنووری ناحیه‌ی چوارقوڕنه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ به‌چه‌قۆ كوژرا و توانرا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه هاوڕێی قوربانیهكهیه لەلایەن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 09:40 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ته‌رمی كه‌سێک گه‌یه‌ندرایه پزیشكی دادوه‌ری رانیه، ده‌ركه‌وت كه شوێنه‌واری چه‌قۆ به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ده‌ستبه‌جێ رێكاری یاسایی گیرایه‌به‌ر.
ئەوەش هاتووە، “دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سه كوژراوه‌كه به‌ناوی ( ع ، ح ، ع ) له‌دایكبووی ساڵی 1991 ره‌گه‌زی نێر دانیشتووی گوندی قه‌ره‌نیاغای سه‌ربه ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌یه و ده‌ركه‌وت له سنووری گوندی قه‌ره‌نیاغا له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كیه‌وه به چه‌قۆ په‌لاماردراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه”.
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، “دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی چوارقوڕنه چوونه شوێنی رووداوه‌كه و بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد، دواتر بهههماههنكی نێوان پۆلیس و ئاسایش، بكوژه‌كه به‌ناوی (ش ، ر ، ش) له‌دایكبووی ساڵی 1992 له ره‌گه‌زی نێر راده‌ستی پۆلیس كرا”.
جێی باسە، ته‌رمی كوژراوه‌كه دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه و ئێستا بكوژی ناوبراو به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.