گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیران

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیران

لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیران
0

لایک

فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی کاتژمێرێکە بەچڕی رووی لە ناوچەکە کردووە و کە بووەتەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین، بۆیە گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی راگیراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، ئاست و ماوەی بینین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە”.

ئەوەش هاتووە، بۆیە لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی راگیراون و لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.

جێی باسە، شەوی رابردوو دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و لە هەرێمیش تۆز و خۆڵێکی سووک بەرزدەبێتەوە.