گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەستیپێکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەستیپێکردەوە

گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەستیپێکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەستیپێکردەوە
0

لایک

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دوای دوو کاتژمێر لە هەڵپەسێران، دەستیان پێکردووەتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە کە گەشتە ئاسمانییەکان دوای 2 کاتژمێر لە وەستان، دووبارە دەستیان پێکردووەتەوە.

لە درەنگانی شەوەوە خۆڵبارین و تەپوتۆز زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە و بەپێی زانیاریی دەستەی کەشناسی عێراق، خۆڵبارینەکە تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.