بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، دوای راگرتنی گەشتی ئاسمانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئهو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی ههرێم و پارێزگای سلێمانی گرتهوه، بووەھۆی راگرتنی گهشتهکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ئێستادا بەھۆی نەمانی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەکە ئاسمانی فڕۆکەخانە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەیە.
شەوی رابردوو فڕۆکەخانەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بههۆی ئهو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی ههرێم و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین، بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گهشتهکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیراوە.