گەشتە ئاسمانییەكان لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دەستیپێكردووەتەوە كە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە گەشتەكان راگیرابوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دەسەڵاتی فرۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لەفڕۆكەخانەكە دەستیانپێكردووەتەوە و گەشتكردن ئاساییە ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكە راگیرابوون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بڵاویکردەوە، بەهۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی به‌غداد و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرتوه‌ته‌وه، مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدادیان راگرتووه.
له‌دوێنێوه شه‌پۆلێكی نوێی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتوه‌ته‌وه، به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمیش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.