گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد راگیرا

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد راگیرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد راگیرا
0

لایک

فڕۆکەخانەی بەغداد بڵاویکردەوە، بەهۆی بەهۆی بونی تەمێکی چڕ لە ئاسمانی شاری بەغدا، سەرجەم گەشتەکانی بەشێوەیەکی کاتی راگرتووە.

راگەیاندنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، سەرجەم گەشتەکانی فرۆکەخانەکە هەڵپەسێردراون.

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راشیگەیاندووە، بەلەبەرچاوگرتنی خراپی دۆخی کەشووهەوا و کەمبوونەوەی مەوداکانی بینین کە هۆکارەکەی بوونی تەمێکی چڕە لە بەغدادی پایتەخت، جوڵەی ئاسمانی فرۆکەخانەکە بۆ رۆژی دووشەممە راگیراون.

دەشڵێت، گەشتی فرۆکەکان لە کاتی باشبوونی کەشوهەواوە دەستپێدەکاتەوە.