گەشتەکانی فرۆکەخانەی ئەربیل راگیرا

گەشتەکانی فرۆکەخانەی ئەربیل راگیرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
گەشتەکانی فرۆکەخانەی ئەربیل راگیرا
0

لایک

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگیرا.

لە بڵاوکراوەیەکدا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل لە ماڵپەری فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرجەم گەشتەکان راگیراون بەهۆی خۆڵبارینی چر کە لە دوێنێ شەوەوە شاری هەولێر(ئەربیل)ی گرتووەتەوە.

هاوکات لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، “ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە بە هۆی خۆلبارینێکی چر فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت، لە ئەگەری هەبوونی هەر گۆرانکاریەک ئاگادارتان دەکەینەوە”.