گەشتوگوزار: هەموو ئێوارەی رۆژانی شەممە ئاهەنگ و کۆنسێرت سازدەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • گەشتوگوزار: هەموو ئێوارەی رۆژانی شەممە ئاهەنگ و کۆنسێرت سازدەکرێت

گەشتوگوزار: هەموو ئێوارەی رۆژانی شەممە ئاهەنگ و کۆنسێرت سازدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر (ئەربیل) رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا ئێوارەی هەموو رۆژانی شەممە ئاهەنگ و کۆنسێرتی هونەری بێبەرامبەر لە پارکە جیاجیاکان ئەنجام دەدرێن.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
گەشتوگوزار: هەموو ئێوارەی رۆژانی شەممە ئاهەنگ و کۆنسێرت سازدەکرێت
0

لایک

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بە بابەتەکە داوە  و ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر(ئەربیل) بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە، “بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و دروستكردنی كەشێكی خۆشگوزرەكانی، ئێوارانی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت وەك بەشێك لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێ بەرانبەر ساز دەكرێت”.

هاوکات ئەوەشی وتووە، “كۆنسێرتەكان كاتژمێر 8ی ئێوارە دەست پێ دەكەن و هەر جارە لە یەكێك لە پاركەكانی هەولێر دەبێت. بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر ساز دەكرێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستانی عێراق و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، ڕێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكومەت هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووە.