بەپێی زانیارییەکان، سبەی پێنجشه‌ممه یەکەم گه‌شتی ئاسمانی له شاری ئیستانبوڵه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووک ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک بە میدیاکانی راگەیاند، بڕیارە سبەی یەکەم گەشت لە ئیستانبوڵەوە بۆ فڕۆکەخانەی کەرکووک بکرێت، بەڵام لە رووی رێکارەکانەوە تا ئێستا هیچی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە، چونکە پێش ئەنجامدانی گەشتە لە رێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێینەوە.
رۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی ناوخۆیی له شاری به‌غداوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووک ئه‌نجامدرا و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا یه‌كه‌مین گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووكه‌وه بۆ وڵاتی سعوودیه ئه‌نجامدرا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده،ڵه‌تی كه‌ركووک دوور له چاوی میدیاكان و به‌بێ ئاماده‌بوونی هیچ به‌رپرسێكی كورد كرایه‌وه.