به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی دوو حاڵه‌تی خۆكوشتنی ئافره‌ت له شارۆچكه‌ی كه‌لار روویانداوه و پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له دوو حاڵه‌تی جیادا له شارۆچكه‌ی كه‌لار دوو ئافره‌ت خۆیان هه‌ڵواسیوه و كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
وتیشی، “حاڵه‌تی یه‌كه‌م درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شارۆچكەی کەلار روویداوه، كاتێک تەرمی ئافرەتێک لە نەتەوەی عەرەب بەناوی (خ. خ. ع) لەدایکبووی 2000 کە ژنی ماڵەوە بووە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.
سه‌باره‌ت به حاڵه‌تی دووه‌م رایگه‌یاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە شاره‌دێی قۆرەتوو تەرمی کچێک بەناوی (ج. س. ا) لەدایکبووی 2007 هێنرایە بەشی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا توێکاری بۆ هه‌ردوو تەرمەکه کراوە و پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکان کردووەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکار و چۆنێتی رووداوەکان.