كه‌شناسێكی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته 50 پله‌ی سیلیزی.
حسێن ئه‌لئه‌سه‌دی، كه‌شناسی دیاری عێراق رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما تا ئاستی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌لئه‌سه‌دی راشیگه‌یاند، له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه 50 پله و هه‌ندێک په‌ڵه هه‌وریش له ئاسماندا ده‌بینرێن.
ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ـی حوزه‌یران 2022 ره‌نگه خۆڵبارینی كه‌م له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌ك موسڵ ئه‌نبار رووبدات.