گۆڤاری تەبا منداڵ لە پیشانگای نێودەوڵەتی گۆڤار نمایشکرا

گۆڤاری تەبا منداڵ لە پیشانگای نێودەوڵەتی گۆڤار نمایشکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
گۆڤاری تەبا منداڵ لە پیشانگای نێودەوڵەتی گۆڤار نمایشکرا
0

لایک

لەمیانی بەڕێوەچوونی پیشانگای نێودەوڵەتی گۆڤار لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا، گۆڤاری تەبا منداڵ کە لەلایەن گروپی میدیایی تەبا ـوە چاپ دەکرێت، نمایشکرا. لە پیشانگاکەدا ستاندێکی تایبەت بە تورکمەن ئێلی کرایەوە و لە ستاندەکەدا هەریەکە لە گۆڤاری تەبا منداڵ و گۆڤاری ماڤی نمایشکرا.

پیشانگاکە بە پشتگیری یەکێتی گۆڤارەکانی تورکیا و وەزارەتی کلتوور و گەشتوگوزاری تورکیا (تیکا) لە وێستگەی سیرکەجی لە ئیستانبوڵ کرایەوە و لە بەروارەکانی 8 بۆ 12ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

پیشانگاکە کاری ریکخستنی لەلایەن کۆمپانیای ئەیلول بۆ کاری ریکخستنی پیشانگا کراوە و دامەزراوەی هێڵی ئاسنینی تورکیا پشتگیری پرۆژەکەی کردووە.

ئەمساڵ نزیکەی 400 گۆڤار بەشداری لە پیشانگاکە دەکات و هەریەکە لە وڵاتانی تورکی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا بە نزیکەیی 30 وڵات بەشدارییان لە پیشانگاکە کردووە.