ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ڤلادیمر پوتین، سەرۆکی رووسیا سەرچاوەی قەیرانی ئۆکراینایە.
سکرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان ئاماژەی بەوە کرد، هیچکات پەشیمان نیە سەردانی پوتینی کردووە و تاکە شتێک بیری لێدەکاتهوه رزگارکردنی گیانی خەڵکی سڤیلە.
وتیشی “ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی خەڵکی سڤیل بەردەوام دەبن بەڵام وردەکارییەکانیان ئاشکرا ناکەین تاوەکو هەموو ئەو کەسانەی گیریانخواردووە رزگارنەکرێن”.
جەختی لەوەش کردەوە، “ئەگەر دەتانەوێت کێشەکە چارەسەر بکرێت دەبێت لەگەڵ سەرچاوەی کێشەکەدا مامەڵە بکەیت”.
سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان ئهوهشی خستهڕوو، کارێکی ژیرانەیە لەگەڵ سەرۆکی رووسیای فیدراڵ قسە بکرێت، هەروەها ئەو ئەکتەرانەش پەیوەندییان به قەیرانەکەوە هەیە.
راشیگەیاند، “پێموایە رزگارکردنی گیانی ئەو کەسانەی لە ماریۆپۆڵ رزگارمان کردن ئەوە دەهێنێت من قسە لەگەڵ هەر کەسێکدا بکەم بەبی هیچ دوو دڵی و بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە کە کارێکی باش دەکەم یان خراپ بۆ رزگارکردنی گیانی خەڵکی لەگەڵ هەموو کەسێک کۆدەبمەوە”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی