گواستنەوەی هەولێر: 120 پاس بۆ هەولێر دەهێندرێت و 24 کاتژمێر لە خزمەت هاووڵاتییان دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • گواستنەوەی هەولێر: 120 پاس بۆ هەولێر دەهێندرێت و 24 کاتژمێر لە خزمەت هاووڵاتییان دەبێت

گواستنەوەی هەولێر: 120 پاس بۆ هەولێر دەهێندرێت و 24 کاتژمێر لە خزمەت هاووڵاتییان دەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
گواستنەوەی هەولێر: 120 پاس بۆ هەولێر دەهێندرێت و 24 کاتژمێر لە خزمەت هاووڵاتییان دەبێت
0

لایک

بەڕێوەبەری گواستنەوەی ھەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، پڕۆژەیەکی گواستنەوە لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێت کە 120 پاس بۆ ھەولێر دەھێندرێن و 24 کاتژمێر کار دەکەن و بۆ ھەموو شوێنێک دەچن و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی جەنجاڵی شار.

عەبدولخالق عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی ھەولێر، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، پڕۆژەیەک ھەیە بۆ ھێنانی 120 پاس بۆ ھەولێر کە ئێستا لە وەزارەتی گواستنەوە لێژنەیەکی بۆ پێکھاتووە، کە کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستی پاسی ھەولێر دەکات کە کۆمپانیایەک کاری دیزاینی بۆ کردووە و وەزارەت سەرقاڵی دۆزینەوەی وەبەرھێنەرێکە یان بە ھاوبەشی لەگەڵ حکومەت جێبەجێ بکرێت، کە ئەو پاسانە لە ھەموو ھەولێر دەسورێنەوە.

وتیشی، “24 کاتژمێر ھاتووچۆ دەکەن و ئامادەکاریەکان تەواو بوونە و جەنجاڵی شار ناھێڵێت و زۆر سوودی ھەیە و کاری زۆر باشی بۆ کراوە و تەنھا ماوە پاسەکان بھێنن، کە تێچووی پڕۆژەکە 350 ملیۆن دۆلارە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، پاسەکان مۆدێرن و دوو تێرمیناڵی گەورەی ھەیە و شوێنی سیانەکردن و بەنزینخانە و ئیدارەی تایبەت بەخۆیان ھەیە، بۆیە پڕۆژەکە گەورەیە و زۆر باشە بۆ شاری ھەولێر.