رۆژنامەکانی سربیا رایانگەیاند، دوای ئەوەی سڕبەکانی کۆسۆڤۆ رێگای تێپەڕبوون لە دەروازە سنوورییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ سڕبیا داخست، دەنگی ئاگادارکردنەوەی لە کۆسۆڤۆ بیسترا و سڕبەکانی کۆسۆڤۆ دوای ئەو دەنگە رێگای تێپەڕبوونیان لە دەروازە سنوورەکان داخستووە.
لەوبارەیەوە باسیم هۆتی، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆسۆڤۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوـی تورکی ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە سڕبەکانی کۆسۆڤۆ بە ئۆتۆمبێلەکانیان رێگای تێپەڕبوونیان لە دەروزە سنوورییەکان داخستووە و هێزەکانی پۆلیسیش دەروازە سنوورییەکانی برنژاک و ژاردینژێ-یان داخستووە.
هاوکات، پۆلیسی کۆسۆڤۆ جگە لەوە بیستنی دەنگی تەقەیان لە جەند شوێنێک راگەیاند و ئەوەیان خستەڕوو کە هەندێک لەو تەقانە بە ئاراستەی پۆلیس بووە و بەڵام برینداربوونی هیچ کەسی لێنەکەوتووەتەوە.
رۆژنامەکانی وڵاتەکەش زانیاری ئەوەیان بڵاو کردەوە کە ئەو هاوڵاتییانەی کە بە رەچەڵەک ئەلبانین هێرشیان ئەنجامداوە و زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکان گەیاندووە.
هاوکات، حکوومەتی کۆسۆڤۆ ئەوەی راگەیاند کە یاسای نوێی ناسنامە و پێدانی ژمارە بۆ ئۆتۆمبێلەکان لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
دوای ئەوەی راگەیەندرا کە دەبێت هەموو کەسێک بەو سڕبییانەشەوە کە لە کۆسۆڤۆ دەژین ناسنامە و ژمارەی ئۆتۆمبیلی کۆسۆڤۆیان هەبێت، سڕبەکانی کۆسۆڤۆ هەندێک رێگای نێوان شارەکانیان داخست.
لەلای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی سڕبیا، ئەوەی راگەیاند کە هیچ دەستیان لە رووداوەکانی کۆسۆڤۆ وەرنەداوە و ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا باس دەکرێت هەواڵی ناراستە.
چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە سەرکۆماری سڕبیا، ئالێکساندەر ڤوجیج ئەمشەو گوتارێک پێشکەش بکات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی