پرۆژەی ئاوی قورسی هەولێر(ئەربیل) بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار و 75 کیلۆمەتر جێبەجێ دەکرێت، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، “پرۆژەیەکی ستراتیژییە بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوی قورسی شاری هەولێر و بە سێ قۆناغ دروستدەکرێت”.
ئەمرۆ پێنجشەممە 22-09-2022، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، “پرۆژەی ئاوی قورسی هەولێر کە دەکەوێتە گوندی عارەبکەند بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار و لەسەر قەرزی حکومەتی ژاپۆن جێبەجێ دەکرێت، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوی قورسی هەولێر”.
ئەم پرۆژەیە بە یەكێک لە پرۆژە ستراتیژییەكانی شاری ھەولێر دادەنرێت و بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم دەڵێت، لە قۆناغی کۆتایی و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەکە، تۆڕەکە هەموو شاری هەولێر دەگرێتەوە و ئەو ئاوەی كە لەماڵان بەفیڕۆدەچێت جارێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و بەكاردەهێندرێت بۆ پارک، باخچەكان و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمیانە دروست دەكرێن.
سەرەتا یەک لەسەر ھەشتی پرۆژەکە بە توانای 105 هەزار مەتر سێجا لە رۆژێکدا جێبەجێ دەكرێت، كە 75 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە و یەک لەسەر ھەشتی وێستگەی خاوێنكردنەوەی ئاوەكەیە، كە پێی دەوترێت پرۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر.
ئاری ئەحمەد وتیشی، ئەم پرۆژەیە هەلی کاری باش دەڕەخسێنێت بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر، لەبارەی بڕی پارەی خەرجکراو بۆ پرۆژەکەش وتی ئێستا پارە بۆ قۆناغی یەكەم دابینكراوە و تەنیا ماوە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت