کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە یۆنان هەرا دەنێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە یۆنان هەرا دەنێتەوە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە یۆنان هەرا دەنێتەوە

فڕۆکەکە نزیکەی 11 تۆن چەک و تەقەمەنی تیادا بووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە یۆنان هەرا دەنێتەوە
0

لایک

وەزارەتی بەرگری سربیا رایگەیاند، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە شاری کاڤالاسی باکووری یۆنان، گیانلەدەستدانی هەشت کەسی لێکەوتەوە کە گشتیان سەرنشینی ناو فڕۆکەکە بوون.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی رۆیتەرز، شەوی رابردوو فرۆکەیەکی بارهەڵگر لە دووری دوو کیلۆمەتر لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شارۆچکەی پاگایۆ لە یۆنان کەوتووەتە خوارەوە.

هەرچەندە لایەنە فەرمییەکانی یۆنان تا ئێستا هیچ داتا و زانیاریەکیان سەبارەت بە فڕۆکەکە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری سربیا، فڕۆکەکە لەجۆری (The Antonov An-12) بووە و خاوەندارێتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی ئۆکرانی.

نێبۆیسا ستیفانۆڤیچ، وەزیری بەرگری سربیا راشیگەیاند، فڕۆکەکە کە نزیکەی 11 تۆن چەک و تەقەمەنی هەڵگرتبوو، کەوتووەتەوەخوارەوە و هەشت سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا ئەو کۆمپانیا ئۆکرانییە هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو هەواڵەوە نەداوە. بەڵام لە هەواڵێکی وێبسایتی “BBC”ـیدا ئاماژە بەوە دراوە، کە فڕۆکەکە لە سربیاوە بەرەو ئوردن بەڕێکەوتبوو.